English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمشەو براوەی خەڵاتی بالۆن دۆر دیاری دەکرێت 
2018-12-03 [10:37 AM]

ZNA- ھەولێر 



بڕیارە ئەمشەو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا خەڵاتی گۆڤاری فرانس فۆتبۆل کە ناسراوە بە بالۆن دۆر بە باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٨ بدرێت. 


سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خەڵاتەکە بە لۆکا مۆدریچ یاریزانی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی کڕواتیا دەدرێت. 

ئاھەنگی خەڵات دابەش کردنەکە لە کاتژمێر (١٠,٣٠) بەکاتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدچێت. 

ھەروەھا رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن کە کیلیان مباپی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان و ھەڵبژاردەی فەرەنسا خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی خوار تەمەن ٢١ ساڵی پێدەبەخشرێت. 

ھەروەھا کچە یاریزانی بەرازیلی مارتا خەڵاتی باشترین یاریزانی ئافرەتی ساڵی ٢٠١٨ پێدەبەخشرێت. 

ئەوەی جێگەی سەرنجە ھەردوو باشترین یاریزانی جیھان لیونێل میسی و کرستیانۆ رۆنالدۆ بەشداری لە ئاھەنگەکە ناکەن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad