English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسداران: دانوستان لەگەڵ ئەمریكا شەڕ و ئاڵۆزیی لێدەکەوێتەوە
2018-12-03 [12:23 PM]

​ZNA - هەولێر


جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئێران جارێكی دیکە رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی ئامادە بێت لەگەڵ ئەمریكا دانوستان بكات و دەشڵێت، ئەنجامی ھەر دانوستانێك لەگەڵ ئەمریكا شەڕ و ئاڵۆزییە.

حوسێن سەلامی جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ھۆكاری رەتكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لەلایەن رێبەری ئێرانەوە، بێ بەڵێنییەكانی ئەمریكایە.

بە گوتەی سەلامی، ھەركات ئێران لەبەرانبەر ئەمریكا نەرمی نواندبێت، ئەمریكا سیاسەتێكی توندتری دژ بە ئێران گرتووەتە بەر، بۆیە ئامادەنین لەگەڵ ئەمریكا دانوستان بكەن و لە ئەنجامدا رووبەڕووی شەڕێكی گەورەتر ببینەوە.

دوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دانوستان بكات.





ئەم هەواڵە 874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad