English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپێشاندان و گرژییەکانی فەرەنسا بەردەوامن
2018-12-03 [12:44 PM]

​ZNA - هەولێر


ناڕەزایەتی لەدژی پێوەرەکانی باجی سووتەمەنی لە فەڕەنسا بەردەوامە و ئەمڕۆش کارمەندانی ئامبولانس لە پاریس دەستیان بە مانگرتن و خۆپێشاندان کرد.

خۆپێشاندەران لە بەردەم پەرلەماندا بە راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان شەقامەکەیان داخست.

ئەم خۆپێشاندانە تەنیا دوای دوو رۆژ لە خۆپێشاندانێکی توندتیژ لە پاریس دێت کە تێیدا زیاتر لە ١٠٠ کەس بریندار بوون و ٤١٢ کەسی دیکەش دەستگیر کران. خۆپێشاندەران لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبرەوە لەدژی بەرزکردنەوەی باجی سووتەمەنی دەڕژێنە سەر شەقامەکان و ئاڵۆزی و پشێوی دەنێنەوە. تا ئێستا سێ کەس بەهۆی توندوتیژی لەم خۆپێشاندانانەوە گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٨٥٠ کەسیش بریندار بوونە. سەرۆکی وڵات سەرکۆنەی ئەم شێوازە ناڕەزایەتییەی کردووە کە تێیدا هێرش دەکرێتە سەر پۆلیسەکانیش.





ئەم هەواڵە 5389جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad