English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارێکی نوێ لە بارەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەردەچێت 
2018-12-03 [12:57 PM]

ZNA- ھەولێر 




یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەسەرۆکایەتی ئەلکسەندەر تشیڤرین بڕیاریدا لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی  بەکار بھێنێت. 

ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی لە پێگەی خۆی لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە ، دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا لە یارییەکانی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ پشت بە تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی ببەستێت. 

ئەو بڕیارەش لە قۆناغی ١٦ی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ جێ بەجێ دەکرێت کە بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٩ ئەنجام بدرێت. 

یویفا راشیگەیاند : ناوبژیوانانی خولی چامپیۆنزلیگ راھێنانی تەواویان لەسەر ئەم تەکنەلۆژیایە ئەنجامداوە و ھەوڵدەدەن بە باشترین شێوە ئەم سیستەمە بە کار بھێنن. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad