English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەرجەکانی سەلامەتی لەنێو بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
2018-12-03 [01:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو ئاگرکەوتنەوە لە سلێمانی گرفت و کەموکرتییەکانی سیستمی کارەبا وبەرگری شارستانی چارەسەردەکرێت و قائیمقامی شارەکەش دەڵێت، پێویستە لەماوەیەکی کەمدا خاوەنی دوکان و بازاڕەکان بە جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییەکانی  سەلامەتی  پابەند بن.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زارگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەمەبەستی جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتی لە بازاڕ و مۆڵ و شوێنە گشتیەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کۆبووەوە , لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ووتی : سیستمی کارەبا و بەرگری شارستانی و بەگشتی رێوشوێنەکانی سەلامەتی لە دوکان و بازاڕەکان بەتایبەت " دوکانەکانی نێو بازاڕی سلێمانی" لە ئاستێکی پێویستدا نیەو بڕیاری چارەسەرکردنیان دراوە.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو بەتایبەت رووداوی ئاگرکەوتنەوە پێویستە خاوەنی دوکانەکان پابەند بن بە مەرجەکانی سەلامەتی و لیژنە پەیوەندیدارەکانیش بەدواداچون بۆ جێبەجێ کردنیان دەکەن.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی پەیوەست بێت بە حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە بازاڕەکان ھاوکاری خاوەنی دوکانەکان دەکرێن بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا گرفتەکانی سیستمی کارەبا و بەرگری شارستانی چارەسەربکەن , ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ماوەی چەند رۆژێک مۆڵەت دەدرێتە خاوەنی ئەو شوێنانەو پێویستە پەلە بکەن لە چارەسەرکردنی گرفتەکانیان بەتایبەت راکێشانی  وایەری کارەبا کە ھیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نیە.

قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند، لیژنەی سەلامەتی سەر بەلیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ ھەموو گرفتەکان دەکات و خاوەنی دوکانەکان لە کەموکورتی و سەرپێچیەکانیان ئاگاداردەکاتەوە و پابەندیان دەکات بە جێبەجێکردنی مەرج و رێوشوێنەکانی سەلامەتی, رێگری کردنە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە  و کارەساتی نەخوازراو.

 سەرۆکی داواکاری گشتی سلێمانیش پاڵپشتی خۆی بۆ ھەنگاوەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەربڕی و رایگەیاند بە یاسا سزای بۆ ئەو کەسانە داناوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی سەلامەتی نابن , بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانیش رایگەیاند لە ھەوڵی تەواودان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان  و داواشی لە دووکانداران و کاسبکاران کرد پابەندی مەرج و رێوشوێنەکانی سەلامەتی بن.





ئەم هەواڵە 3910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad