English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەزاران چەکداری داعش لە عێراق ماون
2018-12-03 [01:29 AM]

​ZNA - هەولێر


راپۆرتێكی ئەمریكایی ئاماژە بە دەستپێكردنەوەی جموجۆڵەكانی داعش دەكات و ئاشكرای دەكات، ١٠ بۆ ١٥ ھەزار چەكداری داعش لە عێراق ماون.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی لە واشنتن، راپۆرتێكی لەبارەی جموجۆڵەكانی رێكخراوی داعش بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، مانگانە چەكدارانی داعش ٧٥ ھێرشی چەكداری لە عێراق ئەنجامدەدەن و ئێستا خۆی رێكخستووەتەوە و تەكتیكی خۆی گۆڕیوەو دەستی كردووە بە چالاكییەكانی رفاندن و تەقینەوە و زیاتریش كەسانی سەر بە حكومەت دەكاتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش كردووە، لە ئەنجامی ھێرشەكانی داعش لە ساڵی ٢٠١٦ دا زیاتر لە ٦ ھەزار و ٢١٤٧ كەس كوژراون، لە ساڵی ٢٠١٧ شدا 5 ھەزار و ٣٣٩ كەس كوژراون، تا مانگی ئۆكتۆبەری ٢٠١٨ش، ھەزار و ٦٥٦ كەس كوژراون.

ئەو راپۆرتە ئاشكراشی كردووە، ٢٠ بۆ ٣٠ ھەزار چەكداری داعش لە عێراق و  سووریا ماون و لەو ژمارەیەش ١٠ بۆ ١٥ ھەزار چەكداریان لە عێراقن.

راپۆرتەكە ئاشكراشی دەكات، چەكدارانی داعش سوود لە گەندەڵییەكانی حكومەت و ناكۆكییە مەزھەبییەكان و كێشەكانی نێوان عێراق و ھەرێمی كوردستان وەردەگرن و حكومەتی عێراقیش بەوە تۆمەتبار دەكات، نەیتوانیوە ئەو ھۆكارانە بنبڕ بكات كە دەبنە ھۆی سەرھەڵدانی داعش.





ئەم هەواڵە 3445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad