English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرواری: بۆ چوار ساڵی داهاتوو بلۆكی په‌رله‌مانی دروست ده‌كرێت
2018-12-03 [02:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

عەبدولسەلام بەرواری، شرۆڤەکاری سیاسی رایگه‌یان، پلانی پارتی بۆ چوار ساڵی داھاتوو ئەوەیە بلۆکی پەرلەمانی دروست بکرێت، ھاوشێوەی وڵاتە پێشکەوتووەکان.

به‌رواری وتیشی، بلۆکی پەرلەمانی لەو فراکسیۆنانە پێک دێت کە بەشدارن لە حکوومەت و لە پەرلەمانیش کار بۆ سەرخستنی حکوومەت دەکەن، چونکە ئەزموونی پێشتر دوبارە ناکرێتەوە، لایەنی سیاسی ھەبێت لە نێو حکوومەتدا بەشدار بێت و لە دەرەوەش دژی حکوومەت کار بکات.

ئه‌و شرۆڤه‌كاره‌ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، شاندی پارتی کە پێک ھاتووە بو دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کار لەسەر ئەوە دەکات کە یەکێتی بەشدار بێت لە پێکھێانی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستاندا، چونکە دوو حزبی ھاوپەیمان و ھاوبەشن لە پڕۆسەی سیاسی و حوکمڕانیی ھەرێمی کوردستاندا، بەڵام مەرج نییە ھەموو لایەنەکانی دیکەش بەشداری حکوومەت بن.

ئه‌وه‌ی خسته‌روو، پارتی پلانی ھەیە حوکمڕانییەکی بەھێز لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت و لایەنەکان بەشدار بن لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ئەمجارە کابینەیەکی جیاواز پێک دێت بۆ ئەوەی زیاتر زاڵ بین بەسەر قەیرانەکاندا، لە دواسەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ئومێدی زیاتر بۆ کوردستانیان و عێراق پەیدا بووە کە کێشەکان چارەسەر بکرێن.

لە ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی پەرلەمانی کوردستاندا پارتی ٤٥ کورسیی بەدەست ھێنا و توانی کۆرسییەکانی لە پەرلەمانی کوردستان زیاد بکات، بەوپێیەش مافی پێکھێنانی حکوومەتی ھەیە. لەوبارەیەوە عەبدولسەلام بەرواری، شرۆڤەکاری سیاسی





ئەم هەواڵە 4168جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad