English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەتەر لە رێکخراوی ئۆپێک دەکشێته‌وه‌
2018-12-03 [04:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەعد کەعبی روونیکردەوە، دوای ئەو وردبینییەی ئەنجامیداوە کە وڵاتەکەی لە بارەی رۆڵی خۆی لە بازاڕەکانی وزەی جیھان و ئەو ھەنگاوانەی کە بوونی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پتەوتر دەکات، بڕیاری کشانەوەی لە رێکخراوی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) داوە.

 

وەزیری وزەی قەتەر باسی لەوەشکرد کە هۆکارەکانی بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە ئۆپێک هۆکاری ھونەری و ستراتیجین و ھیچ پەیوەندیان بە هۆکاری سیاسییەوە نییە.

 

قەتەر ٥٧ ساڵە لە رێکخراوی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) ئەندامە کە لە ١٥ ئەندام پێکھاتووە،ھەرچەندە ئەو وڵاتە، ٦٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرھەم دەھێنێت، بەڵام بە گەورەترین ھەناردەکاری غازی سروشتی لە جیھان دادەنرێت.

 





ئەم هەواڵە 9844جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad