English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵه‌كانی كۆبیش به‌رز ده‌نرخێنێت
2018-12-04 [02:19 AM]

ZNA-هەولێر


ئێواره‌ی روژی دووشه‌ممه‌ 3/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد كه‌ كاره‌كانی له‌ عێراق كۆتایی هاتووه‌ و به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان خسته‌ ڕوو و سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌ت و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و ئاسانكارییه‌ی پێشكه‌شی كراون و هیوای به‌رده‌وامیی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خواست، هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ دۆستایه‌تییه‌كی باشی له‌ عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دروست كردووه‌ و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستانی له‌ حكوومه‌تی نوێی عێراقدا به‌رز نرخاند.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز كۆبیشی كرد له‌و ماوه‌ سه‌خته‌ی له‌ عێراق كاری كردووه‌ بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست. به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه‌ش‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ وه‌ك ماڵی دووه‌میه‌تى و به‌رده‌وامیی پشتگیریی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ دووپات كرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 4846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad