English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لۆكا مۆدریچ باشترینی جیهان و بالۆن دۆری بەدەستهێنا
2018-12-04 [04:14 AM]

ZNA- ھەولێر


گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ خەڵاتی بالۆن دۆری بە لۆکا مۆدریچی کرواتی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بەخشی و وەک باشترین یاریزانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠١٨ دەستنیشانی کرد.

درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتی بالۆن دۆری ٢٠١٨ کۆتاییھات و لۆکا مۆدریچی یاریزانی ریاڵ مەدرید و ھەڵبژاردەی کرواتیا، بە کۆکردنەوەی ٧٥٣ خاڵ لە پلەی یەکەمدا ھات و خەڵاتەکەی بەدەستھێنا.

ھەروەھا ھەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆش بە ٤٧٦ خاڵ لە پلەی دووەمدا دێت و ئەنتوان گریزمانیش بە ٤١٤ خاڵ لە پلەی سێەمدایە و کیلیان مباپی فەرەنسی یش بە ٣٤٧ خاڵ لە پلەی چوارەمدا دێت.

مۆدریچ پێشتر و ھەر لەمساڵدا لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپاوە وەک باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاریکراو دواتریش لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیھانەوە خەڵاتی The best بۆ باشترین یاریزانی ساڵ پێدرا.

لوکا لەگەڵ ریاڵ مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگی وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ی بەدەستھێنا و لەگەڵ ھەڵبژاردەی کرواتیا گەیشتە یاریی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا.





ئەم هەواڵە 9682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad