English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی زەیتون لە نەخۆشییەکی مەترسیدار دەتپارێزێت
2018-12-04 [08:36 AM]

هەولێر _ ZNA


 

توێژینەوەیەک بەشێکی زەیتون یارمەتیدەرە لە نەمانی خانە شێرپەنجەییەکان

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی زانایانی ئیسپانیا بوونی ماددەی "ترشی زەیتون" کە لە توێکڵی زەیتوندا هەیە یارمەتیدەرە لە لە ناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان، دڵنیایی دەدەنەوە "زەیتون یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە سودێکی زۆری هەیە بۆ دژایەتیکردنی خانە شێرپەنجەییەکان".

ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری Journal of Molecular Biology بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات توێکڵی زەیتون بە ڕێژەی لە %٨٠ ترشی زەیتونی تێدایە، ئەم ماددەیەش تایبەتمەندییەکی بەهێزی هەیە لە لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و نەمانی تەشەنەنەکردنی گرێی شێرپەنجە.

راشیدەگەیەنن لە پێکهاتەی زەیتوندا ڤیتامین E تێدایە کە زۆر بەسودە بۆ ماسولکەکان و ئێسکە پەیکەری لەش، جەستە لە ژەهر پاک دەکاتەوە و بەرگری جەستە بەهێز دەکات و لە بەکتریا و ڤایرۆسی زیانبەخش دەیپارێزێت.

لە بەشێکی توێژینەوەکەیاندا توێژەران ئاشکرایدەکەن "خواردنی زەیتون لە ژەمەکاندا یارمەتیدەرە لە پاراستنی لەش لە شێرپەنجەی مەمک و کۆڵۆن، لە زەیتوندا کۆمەڵێک ماددەی سودبەخشی تر هەیە وەکو پۆتاسیۆم و فۆسفۆر و ئاسن و کۆمەڵێک ڕەگەزی گرنگی تر".

بەپێی قسەی زانایان خواردنی زەیتون بەشێوەیەکی ڕێکخراو مەترسیەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن کەمدەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 8872جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad