English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوینی بنێشت بە بەردەوامی تووشی ئەم نەخۆشییانەت دەکات
2018-12-04 [09:47 AM]

هەولێر _ ZNA


 

جوینی بنێشت جگە لەوەی سوودی هەیە بۆ بۆنخۆشکردنی هەناسە و زیادبوونی سوتاندنی کالۆرییەکان، زۆر جوینی دەبێتەهۆی توشبوون بە هەندێك کێشەی تەندروستی و گەدە ماندوو دەکات.

ماڵپەڕی زی بۆبز تایمز لە بابەتێکدا بڵاویکردەوە، جوینی بنێشت دەبێتەهۆی زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە، بەتایبەت ئەگەر پێش ژەمەکان بخورێت ئەوا زیان بە گەدە دەگەیەنێت و ئەگەری هەیە ببێتەهۆی توشبوون بە هەوکردن و برینی گەدە.

هەروەها ڕەنگە هەندێكجار ببێتەهۆی توشبوون بە ئازاری گەدە و غازات و ئاوسانی سک، ئەو بنێشتانەش کە شەکریان تێدا نییە بۆ هەندێك کەس دەبنەهۆی توشبوون بە حاڵەتی سکچوون.

جگە لەوەش زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت و میناکەی تێکدەدات، ڕەنگە ببێتەهۆی دەرکەوتنی پەڵە و ڕووشانی ددانەکان.

وێڕای هەموو ئەوانەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان دەبێت و وادەکات یادەوەرییە کورت خایەنەکان بە ئاسانی لەبیربکرێن. هەروەها دەبێتەهۆی گرژبوون و گەورەبوونی ماسولکەکانی شەویلگە.





ئەم هەواڵە 8947جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad