English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەربارەی پێشینەی خانووبەرە ڕوونكردنەوە دەدرێت
2018-12-04 [05:53 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسێكی بانكی خانووبەرە لە بارەی دەستپێكردنەوەی قەرزی پێشینەی خانووبەرە رای دەگەیەنێت لە ئەگەری دەستپێكردەنەوەی ئەو قەرزەدا پێشینە بۆ ئەو كەسانە دەبێت كە نیوەی قیستەكانیان وەرگرتوە.

سەباحەت حەمە تاهیر بەرێوبەری بانكی خانووبەرە لە وەزارەتی دارایی بە باسی گوت: مامەڵەیەكی زۆری خەڵكمان لەلایە ئی پێش ساڵی 2014 بۆ وەرگرتنی قەرزی پێشینەی خانووبەرە، ئێمەش ڕیزبەندیمان بۆ كردوون بۆ ئەوەی هەركات بڕیارێك هات لیستە ئامادە بكەین.

گوتیشی:"هەیە نیوەی قیستێكی وەرگرتووە و نیوەی ماوە، بۆ نمونە ئەگەر بڕیاری پێدانی 25 ملیۆن دیناری هەبێت ئەوە 12 ملیۆن 500 هەزار دیناری وەرگرتووە و 12 ملیۆن و 500 هەزار دیناری ماوە، هەیە 20 ملیۆن بووە 10 ملیۆن دیناری ماوە، ئەوانە لە پێدانی قەرزی خانووبەرە لە پێشینەی خەڵكەكانی تر دەبن و یەكەمجار ئەوان پێیان دەدرێت".

سەباحەت جەختیشی كردەوە، ئەوانەی مامەڵەیان لە لای ئەوانە و كەشفیان بۆ كراوە لە ریزبەندی دووەم دەبن بۆ پێدانی قەرز پێیان و ئەوكات وەزارەتی دارایی رێنمایی دەردەكات.

بەرپرسەكەی بانكی خانووبەرەی هەولێر، گوتیشی، ئەوانەی قیستی قەرزەكانیان ماوە و فەرمانبەرن لە مانگی 8ی 2015وە قەرزەكانیان راگیراوە، ئەوانەشی هاوڵاتین بەشێكیان قیستەكان دەگێڕنەوە بەشێكیشیان بە زەحمەت دەیهێننەوە.

سەباحەت حەمەتاهیر،روونی كردەوە بۆ بودجەی 2019 خوازیاری ئەوەن بەشێك لە پێدانی قەرزی خانووبەرە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە ساڵی 2008 بۆ 2014 نزیكەی 26 هەزار كەس لە پێشینەی خانووبەرە لە هەولێر سودمەندبوونە سەبارەت بەلێخۆشبوون بۆ قەرزەكە ئەوەی شەهید بێت لە شەڕی داعش، پێشمەرگە و خۆبەخش ئەوە لێخۆش بوونی بۆ دەكرێت و نوسراوی بۆ دەكرێت بۆ دارایی وەزارەتی دارایی لە جیاتی ئەو شەهیدانە پارەكەیان بۆ دەدات.

پێشینەی خانووبەرە لە نێوانی 20ملیۆن تاوەكو 25 ملیۆن دینارە بوو لە ساڵی 2014 راگیرا.

 





ئەم هەواڵە 11146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad