English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتەکانی خواردنی خەیار بۆ دابەزاندنی کێشی لەش
2018-12-04 [11:12 AM]

هەولێر _ ZNA


 

چۆنییەتی دابەزاندنی کێشی لەش بە خەیار لە ماوەیەکی کەمدا

قەڵەوی یەکێکە لە کێشە دیارەکانی ئەمڕۆی بەشێک لە خەڵک، کە چەندین ڕێگەی جیاواز تاقیدەکەنەوە بۆئەوەی ڕێژەی چەوری لەشیان دابەزێت، دەتوانرێت بە خواردنی خەیار بە شێوەی ڕێکخراو کێشی لەش لە ماوەیەکی کەمدا دابەزێنرێت.

ماڵپەڕی "حياتك" لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، زۆربەی فەڕەنسییەکان بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان پشت بە خواردنی خەیار دەبەستن، هەربۆیە ئەم جۆرە ڕێجیمە پێی دەوترێت "ڕێجیمی فەڕەنسی".

خەیار بڕێکی زۆر لە ماددەی ڕیشاڵی تێدایە و بڕی کالۆری تیایدا نزمە و ڕێژەی ئاوی تێدا بەرزە، هەربۆیە هەستی تێری بە کەسەکە دەبەخشێت و کرداری هەرس ئاسان دەکات.

شێوازی خواردنی خەیار بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بەپێی ژەمەکان:

بەیانیان: ـ زەڵاتەی خەیار و ماست، دوو هێلکەی کوڵاو، پارچەیەک نانی تۆست، کوپێک چای بێ شەکر، سێوێکی گەورە یان دوو سێوی مامناوەند.

نیوەڕوان: ـ یەک پارچە سنگی مریشکی کوڵاو

زەڵاتەی خەیار

ئێوارە: ـ  زەڵاتەی خەیار و ماست

شارەزایانی بواری ڕێجیم ئاماژە بەوە دەکەن، نابێت ئەم جۆرە ڕێجیمە لە دوو هەفتە زیاتر پەیڕەوبکرێت، چونکە زیان بە تەندروستی لەش دەگەیەنێت.





ئەم هەواڵە 8446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad