English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە نوسراوی فەرمی داوا لە بەغدا كراوە بۆ قەرەبوكردنەوەی فەرمانبەرانی كوردستان
2018-12-04 [06:29 AM]

ZNA – هەولێر


 حكوومەتی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی فەرمی كردووە بۆ حكوومەتی عێراق بۆ پێدانی 952 ملیار دینار كە دەكاتە بودجەی سێ مانگی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بە باسی راگەیاند: بە نوسرای فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای بودجەی سێ مانگی مووچەی فەرمانبەرانی لە بەغدا كردووە.

سەرچاوەكە روونی كردەوە پێویست بوو تاوەكو كۆتایی ساڵی 2018 بەغدا 12 بودجەی بۆ مووچەی مانگانەی فەرمانبەران لە ساڵی 2018 بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كردبوایە، بەڵام بەو مانگەوە تەنها 9 مانگ رەوانە دەكات، " لەو 317 ملیار دینارەی رەوانە دەكرا، 3 بودجە لە 2018  نەنێردراوە، بۆیە بە نوسراوی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای كردووە لە ساڵی 2019 ئەو بڕە پارەیە قەرەبوی هەرێمی كوردستان بكاتەوە".

لە ڕۆژی 19ی 3ی 2018 ، یەکەم وەجبەی ٣١٧ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دینارەکە، لەلایەن عێراقەوە لە ڕێگەی لقی بانکی ناوەندی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان نێردرا ، پارەکە مانگانە دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان.

بڕی پارەی ئەو سێ مانگە دەكاتە زیاتر لە 952 ملیار دینار، كە زیاترە لە پارەی مووچەی مانگێكی فەرمانبەرانی كوردستان كە ئێستا پێویستی 725 ملیار دینارە.

 





ئەم هەواڵە 6916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad