English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەر بریكارێك غاز گران بفرۆشێت سزای دەدرێت
2018-12-04 [06:31 AM]

ZNA – هەولێر


بەڕێوەبەری كارگەی غازی هەولێر  ئاشكرای دەكات رێگەنادەن غاز لەسەر هاوڵاتیان گران بكرێت و بەهۆی گرانفرشیەوەش چەند بریكارێك سزا دراون و هەندێكیشیان بریكاریان لێوەرگیراوەتەوە .

بەپێی هەندێك زانیاری لە هەندێك شوێنی هەولێر بریكارەكانی دابەشكردنی غاز گرانتر لە نرخی فەرمی خۆی غاز دەفرۆشنەوە، بە جۆرێك لە بڕی 7 هەزار و 500 دینار، 10 هەزار دینار وەردەگرن.

بەختیار پشدەری ،بەڕێوەبەری كارگەی غازی هەولێر بە باسی راگەیاند: " وەرزی سەرمایە، وەرزی بەكارهێنانی غازە، ئێستا كیَڵگەكانی پەلەوەر كاردەكەن و غاز بەكاردەهێنن بۆیە خواست لەسەر غاز زیادی كردووە".

بەختیار گوتیشی:" بەهۆی زیاد بوونی خواستەوە هەندێك بریكار غاز گرانتر دەفرۆشن، بۆ نمونە بریكاری غاز هەیە بۆ ئەوەی شتێكی زیاتر قازانج بكات لەگەڵ خاوەنی كێڵگەیەكی بەخێوكردنی پەلەوەر رێكدەكەوێت و غازەكەی پێ دەفرۆشێت، بەڵام بۆ هاوڵاتی یەك دینار زیاتر رێگەی پێ نادرێت گرانتر بفرۆشرێت".

بەڕێوەبەرەكەی كارگەی غاز روننی كردەوە، لەسەر تاسەری هەولێر بوتڵێك غاز بە 7 هەزار و500  دینارە و یەك دینار گرانتر بفرۆشرێت بریكار سزا دەدرێ".

جەختی كردەوە ئەگەر ئەو بریكارانەی ئەوان مۆڵەتیان پێداون گرانتر غاز بفرۆشن سزا دەدرێن، گوتیشی:" ئەوەی بریكاری ئێمە بێت ئەوە ئیجراتی بەرامبەر دەكەین، بەڵام هەندێك كەسی تر كاری فرۆشتنی غاز دەكەن وەكو بازاڕی ئازاد ئێمە لێیان بەرپرسیار نین".

ئەو دەشڵێت: بەهۆی گرانفرۆشی چەندين بریكاری غازیان سزاداوە" نەوەكو تەنها سزادان بەڵكو بەهۆی گرانفرۆشی بریكاریمان لە چەندین غازفرۆش وەرگرتۆتەوە و دەرمان كردوون، چونكە بریكار پابەندە بوتڵی غاز بە 7 هەزار و 500 دینار بگەیەنێتە دەستی هاوڵاتیان.

دووپاتی كردەوە هەولێر رۆژانە پێویستی بە 350 تەن غاز هەیە، ئێستا 200 تەنی بە نرخی پشتگیریكراوی حكوومی و زیاتر لە 100 تەنی تریش بە شێوەی بازرگانی دابین دەكرێت.





ئەم هەواڵە 5137جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad