English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش خۆراک چەوری لە پێکهاتەیاندا هەیە یارمەتیدەرە لە دابەزاندی کێشی لە
2018-12-04 [12:12 PM]

هەولێر _ ZNA


 

بەشێک لە خەڵکی بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان خۆیان لە خواردنی ئەو جۆرە خۆراکانە بەدوردەگرن کە چەوری لە پێکهاتەیاندا هەیە، بەڵام بەپێی شارەزایانی بواری خۆراک هەندێک لە خواردنەکان کە چەوری تێدایە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەش.

ماڵپەڕی ستاندارد میدیا لە هەواڵیکیدا ئاماژە بە چەند جۆرێک خۆراک دەکات کە چەوری لە پێکهاتەیدا هەیە و یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەش، ئەوانیش:

ئەڤۆگادۆ :- دەوڵەمەندە بە چەوری و ڤیتامینەکان، چەورییەکەشی لە جۆری قورسەکان نییە کە لە جەستەدا بنیشێت، بەڵکو بە ئاسانی هەرس دەکرێت و سودبەخشە، یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەش چونکە هەستی تێری بۆ ماوەیەکی زۆر بە کەسەکە دەبەخشێت.

پەنیر :- بەپێچەوانەی ئەو تێگەشتنە باوەی هەیە کە چەورییەکەی دەبێتەهۆی قەڵەوی، بەڵکو سودبەخشە و یەکێکە لە جۆرەکانی شیرەمەنییەکان، فشاری خوێن دادەبەزێنێت، چەوری ناوچەی ورگ ناهێڵێت، بەهۆی ئەو ترشە چەورییانەی تێیدایە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم.

هێلکە :- خواردنی بەتایبەت لە ژەمی بەیانیاندا هەستی تێری بۆ ماوەیکی زۆر بە کەسەکە دەبەخشێت.

زەیتی زەیتون :- لە خواردن ئامادەکردندا بەکاردەهێنرێت، سودی بۆ جەستە هەیە و کێشی لەش دادەبەزێنێت، شارەزایانی بواری خۆراک ئاشکرایدەکەن تێکەڵکردنی زەیتی زەیتون لەگەڵ ئاوی لیمۆ و خواردنەوەی لە بەیانیاندا پارێزگاری لە ڕێکی جەستە دەکات.

ماست :- دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڕێژەیەکی زۆر کالسیۆمی تێدایە، کە بەرگری کۆبوونەوەی چەوری دەکات بەتایبەت لە ناوچەی ورگدا.

شوکولاتەی ڕەش :- خواردنی شوکولاتەی ڕەش لە پێش ژەمەکاندا هەستی برسێتی کەمدەکاتەوە و هاوکارە بۆ خواردنی ژەمەکان بە بڕی کەم.





ئەم هەواڵە 9043جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad