English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خوشکەکانی رۆناڵدۆ نارازین و ھێرشی توندیان دەستپێکرد
2018-12-04 [07:50 AM]

ZNA- ھەولێر



دوای ئەوەی لۆکا مۆدریچی کرواتی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی لە لایەن گۆڤاری فرانس فتبۆڵ ەوە پێبەخشرا، ئیلیما ئیڤرۆ خوشکەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ھێرشی توندی کرد.

ئیلما ئەڤیرۆ خوشکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام، وێنەیەکی رۆناڵدۆی داناوە و نووسیویەتی: "بەداخەوە ئەم جیھانە لەسەر حیسابی ھەژاران و مافیا و پارە دەژیت".

ھەروەھا (کاتیا ئەڤیڕۆ) ی خوشکەکەی دیکەی رۆناڵدۆ ھەمان وێنەی لە بڵاوکردوەتەوە و نووسیویەتی ” باشترین یاریزانی جیھان ، بۆ ئەو کەسانەی لە تۆپی پێ تێ دەگەن”

ھەر سەبارەت بە کاردانەوەکان میگیل بیاسکاوی نزیکترین ھاوڕێی ڕۆناڵدۆ تووڕەیی خۆی دەربڕیوە دەڵێت شتێکی سەیرە ئەوەی ڕۆناڵدۆ ئەمساڵ ئەنجامی داوە، ھەڵنەبژاردنی رۆنالدۆ وەک باشترین یاریزان بێ ڕێزییەکی گەورەیە بەرانبەر ئەو دەکرێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتۆگاڵی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی، خاوەن پێنج بالۆن دۆرە و  لە ئاھەنگی بالۆن دۆری ٢٠١٨ی شەوی ڕابردوو پلەی دووەمی بەدەستھێنا.





ئەم هەواڵە 9562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad