English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانشستەر ستی لە چامپیۆنزلیگ دوور دەخرێتەوە 
2018-12-04 [09:41 AM]

ZNA- ھەولێر 



یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە لە یانەی مانشستەر ستی و پێشبینی دەکرێت یانە ئینگلیزیەکە لە چامپیۆنزلیگ دوور بخرێتەوە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ، لە ئێستادا یویفا لێکۆڵینەوە لە بودجەی یانەی مانشستەر ستی دەکات و ئەگەر ھاتوو دەستکاری داھات و خەرجییەکان کرابوو ئەوا سزایەکی قورسی بەسەر دەسەپێنێت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، یانەی مانشستەر ستی رایگەیاندوە کە ئەو کۆمپانیایەی سپۆنسەری یانەکە دەکات ساڵانە ٥٩ ملیۆن جەنەیھی ئیستەرلینی بە یانەکە دەدات ، بەڵام لە راستیدا ئەم کۆمپانیایە ساڵانە تەنھا ٨ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بە یانەی مان ستی دەدات. 

لەلای خۆیەوە ئەلکسندەر سیڤیرین سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند: ئەوە دۆسیەکی گەورەیە و ئەگەر ھاتوو یانەی مانشستەر ستی دەستکاری خەرجی و داھاتەکانی کردبوو ئەوا سزایەکی قورس دەدرێت و لە پاڵەوانەتیە ئەوروپیەکان دوور دەخرێتەوە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad