English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی : پێمانوایە دەرفەتێکی نوێ ھاتۆتە پێش بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر
2018-12-04 [10:11 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ سێشەممە ٤/١٢/٢٠١٨ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە (یان کۆبیچ) نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتایھاتنی ئەرکەکەی لە عێراق سەردانی بەڕێزیانی کرد.


لە دیدارێکدا مەسرور بارزانی، ھەوڵەکانی یان کۆبیچی لە لێکنزیککردنەوەی ھێز و لایەنەکانی عێراق بەرزنرخاند و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داھاتوو بۆ خواست. ھەر لەو دیدارەدا تیشکخرایە سەر پرۆسەی سیاسی عێراق، لەوبارەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێمانوایە دەرفەتێکی نوێ ھاتۆتە پێش بۆ ھەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندی و چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر، دووپاتی لە پشتگیری ھەرێمی کوردستان بۆ ھەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران و پێکەوەکارکردن کردەوە.


لەلای خۆیەوە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سوپاسی مەسرور بارزانی کرد بۆ پێشکەشکردنی رێنوێنی و ھاوکاری و ئاسانکارییەکان. ھەروەھا خۆشحاڵی خۆی بەبڕیاری دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی و ھیوای سەرکەوتنی لەو ئەرکە بۆ خواست، ھاوکات دووپاتی کردەوە، کە کاری لە پێشینەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ھاوکاریکردنی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێرە، بەتایبەتی کێشەکانی پەیوەست بە ماددەی ١٤٠ی دەستوور و ئاماژەی بەوەدا، کە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەو بابەتە لە ئەرکی خۆی بەردەوام دەبێت.
پێشھات و ھەڵسەنگاندنی ئەگەرەکان و رەوشی سیاسی و ئابووری ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان ھەردوولا بوو.


 





ئەم هەواڵە 4477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad