English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەزار ئافرەتی داعش داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن
2018-12-04 [01:17 AM]

​ZNA - هەولێر


زیاتر لە هەزار ئافرەتی چەکداری داعش بە رەگەز رووسی داوا لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن هاوکاریان بکات، تاوەکو بگەڕێنەوە رووسیا.

تتینا مۆسکالکۆڤا، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە سەرۆکایەتی رووسیا رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا زیاتر لە هەزار ئافرەتی رووسی لەگەڵ هاوسەرەکانیان چووبوونە ناو ریزەکانی داعش لە عێراق و سووریا. گوتیشی، ئێستا ئەو ژنە بە رەگەز رووسیانەی ناو داعش داوا لە حکومەتی مۆسکۆ دەکەن، هاوکاریان لە گەڕانەوە بۆ رووسیا بکات. ئاماژەی بەوەشدا، گەڕانەوەی ئەو ژنانە هێندە کارێکی ئاسان نییە، هەروەها زۆرینەیان بڕیاری زیندانیکردنی هەتاییان بەسەردا سەپێندراوە.

 





ئەم هەواڵە 5767جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad