English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێران کۆدەبێتەوە
2018-12-04 [01:33 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە پرسی تاقیكردنەوە موشەكییەكانی ئێران كۆدەبێتەوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای فەرەنسا و بەریتانیا، تایبەت بە پرسی تاقیكردنەوەی موشەكی بالیستیكی ئێران كە بە پێشێلكردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش دادەنرێت كۆ دەبێتەوە. كۆبوونەوەكە بە بەشداری ئەمریكا، فەرەنسا، رووسیا. چین و بەریتانیا پێنج ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و ١٠ وڵاتی دیكە دەبێت.

رۆژی شەممە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران موشەكی بالیستكی ھەڵگری كڵاوەی ئەتۆمی تاقیكردۆتەوە و بەپێشێلكردنی بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوبرد. ئێرانیش رەتیدەكاتەوە تاقیكردنەوەكانی پێچەوانەی بڕیارنامە نێودەوڵەتیەكان بن.





ئەم هەواڵە 5494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad