English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هوشیار زێباری:ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق روویدا په‌یامێكی نیگه‌رانكه‌ره‌ و داهاتوو گه‌وره‌تر ده‌بێت
2018-12-05 [05:29 AM]

ZNA-هەولێر


هۆشیار زێباری لەبارەی شکستی عادل عەبدولمەهدی بۆ تەواوکردنی کابینە وەزاریەکەی هۆشداری دەدات و ئاماژە بەوە دەکات جەمسەربەندی توندی شیعەکان حکومەتەکەی عەبدولمەهدی بەرەو شکست دەبات.
 

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند ،عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ تێپه‌ڕاندنی هه‌شت وه‌زیری نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی شكستیهێنا و نه‌یتوانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بكات.
 

زێباری لەبارەی هۆکاری پشت ئەو شکستەی عەبدولمەهدیەوە نوسیویەتی "هۆكاره‌كه‌شی خراپی پلاندانان و به‌دینه‌هاتنی ته‌وافوقی سیاسی پێویست بووه‌ پێش ئه‌وه‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدرێت.
 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی رونیکردووەتەوە "جه‌مسه‌ربه‌ندی توندی سیاسی شیعه‌كان و قوڵی قه‌یرانه‌كان و له‌رزۆكی پاڵپشتیی سیاسی كوتله‌كان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ره‌و ئاراسته‌ی شكستهێنانی حكوومه‌تی ئێستا ده‌ڕوات و پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و وڵاته‌.
 

هۆشیار زێباری هۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەڵێت "ئەوەی ڕویدا گولـله‌ی ئاگاداركردنه‌وه ‌و په‌یامێكی نیگه‌رانكه‌ره‌ و لە داهاتوودا گه‌وره‌تر ده‌بێت".
 

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی متمانە بەو کەسانە بدات کە کاندیدکرابوون بۆ پۆستە وەزاریەکان و دانیشتنەکە ئاڵۆزیی لێکەوتەوە و بۆ کاتێکی تر دواخرا.





ئەم هەواڵە 4444جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad