English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ٣١ مین کۆنگرەی پارتەکەی ئەنجێلا مێرکڵ گەنجێکی کورد نوێنەرایەتی لاوانی سیاسی جیھان دەکات.
2018-12-05 [09:44 AM]

ZNA- ھەولێر


لەکۆنگرەی ئەمجارەی پارتی کریستیان دیمۆکراتی ئەڵمانیا ناسراو بەپارتی CDU ، فەلاح حەسەن کە گەنجێکی کوردە و ھاوکات جێگری سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیھانە ، بەنوێنەرایەتی لاوانی سیاسی جیھان لەکۆنگرەکەدا بەشدارە .


فەلاح حەسەن دەڵێت وەکو لاوێکی سیاسی کورد بەختەوەرم کەفەرمی و بەنوێنەرایەتی لاوانی سیاسی و دیموکراتەکانی جیھان لەم کۆنگرەیە مێژووی و مەزنەدا بەشدارم کە بڕیارە بۆ یەکەمینجار تیایدا ئەنجێلا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا خۆی بۆ سەرۆکی پارتەکە کاندید نەکاتەوە ، لەلایەکی ترەوە فەلاح حەسەن دەڵێت ئەم جۆرە کۆنگرانە بۆ ئێمەی کورد گرنگە تا بتوانین پەیامی گەلی کوردستانیش بگەیەنینە سیاسیە جیھانی و ئەوڕوپەکانیش و ھەوڵی تەواوی خۆشمان دەدەین تا دۆستایەتی زێتر بۆ کوردستان دەستەبەربکەین.

 


شایەنی باسە کۆنگرەکە لەشاری ھامبۆڕگی ئەڵمانیایەو لە ٦ تا ٨ دیسەمبەر بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 4180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad