English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوە کەسەی تەقەی لە دکتۆر کەمال کردبوو دەستگیرکرا 
2018-12-05 [11:28 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەو کەسەی لە نۆڕینگەکەی خۆی سێ گوللـەی لە دکتۆر کەمال دا، لە سلێمانی دەستگیرکرا و "دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".

دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە ٧٢ کاژێر لە رووداوی تەقەکردن لە دکتۆر کەمال ئەحمەد سەعید، پزیشکی نەشتەرگەریی گشتی لە سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس توانییان تەقەکەرەکە دەستگیربکەن. 
  
عەمید ئاسۆ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "راستەوخۆ دوای رووداوەکە دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد، بەھۆی گرنگیی رووداوەکە چەند ئەفسەرێکمان راسپارد بۆ ئەوەی سەرەداوێکمان دەستبکەوێت، سەرئەنجام کاژێر ١٢:٠٠ـی ئەمڕۆ ٥-١٢-٢٠١٨ توانیمان ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە، دەستگیربکەین".

عەمید ئاسۆ تەھا زانیاریی لەبارەی تەقەکەرەکە ئاشکراکرد و، رایگەیاند "ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٢ـە، دانیشتووی دەرەوەی سلێمانییە، بەناوی (ھـ. ع. ک.) و پیشەی کاسبە. پێشتر دەمانچەیەکی جۆری میکارۆڤی کڕیوە بۆ ئەوەی ئەو تاوانەی پێ ئەنجامبدات، ھەر دوێنێش دەمانچەکەی فرۆشتووەتەوە".

لەبارەی ھۆکاری تەقەکردنەکە، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤاناندا، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "ھۆکاری ئەو رووداوە ئێمە جێیدەھێڵین بۆ لێکۆڵینەوە، بۆ ئەوەی دادگا بڕیاری لەبارەوە بدات، چونکە لەوانەیە قسەیەکی ئێمە ببێتە ھۆی ئەوەی ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە سوودی لێ وەربگرێت و، لەدەستمان دەربچێت، بۆیە زۆرجار کە ئێمە بێدەنگین، دەزانین بۆچی بێدەنگین".


لەبارەی رەوشی تەندروستیی دکتۆر کەمال، دکتۆر سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "تەندروستی دکتۆر کەمال بەویستی خوا لە کاتەکانی پێشتر، باشترە و باشتریش دەبێت، ھیوادارین بە زووترین کات بگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵەکەی خۆی".

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5107جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad