English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی ھەولێر بەشی (VIP) دەکاتەوە
2018-12-05 [12:07 PM]

ZNA- ھەولێر 



بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بڕیاری کارکردن بە سیستمی تایبەت (VIP) بۆ راییکردنی مامەڵەی ھاونیشتمانیان لەبەرامبەر ١٠٠ ھەزار دینار دەرکرد و ئەمڕۆ چوارشەممەش دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


موقەدەم فازڵ حاجی حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند: "بەشی VIPـیمان کردووەتەوە بۆ راییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی بۆ تۆمارکردن، نوێکردنەوەی مۆڵەت و ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەن".

فازڵ حاجی دەڵێت، کەسانێک لە شار و شارۆچکەکانی دەرەوەی ھەولێر دێن و دەیانەوێت لە ماوەی نیو کاژێر کارەکانیان تەواوبکەن، بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێریش بەشی VIPـی کردووەتەوە و لەبەرامبەر وەرگرتنی ١٠٠ ھەزار دیناری عێراقی، لە ماوەیەکی کەم مامەڵەکانیان راییدەکرێن.

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر دەشڵێت: "بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەک بەشی VIPـی کردووەتەوە، ئەو بەشەش بۆ ھەموو ھاونیشتمانیانە لە ناوەوە و دەرەوەی شاری ھەولێر

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 1102جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad