English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئەمریكا سیاسەتی فریوكارانە لەدژمان پەیرەو دەكات
2018-12-05 [02:02 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران لە كاردانەوە بە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایش پەیوەست بە تاقیكردنەوە موشەكیەكانی دەلێ ھیچیەك لە چالاكیە موشەكیەكانیان دژی بریارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش نییە.

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەلێ ئەمریكا بە وروژاندنی پرسی چالاكیە مووشەكیەكانی ئێران و ناوبردنی وەك ھەرەشە لە دژی ناوچە، سیاسەتی فریوكارانە دژ بە ئێران پەیرەو دەكات. ھاوكات دەشڵێ كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی خۆی پێشێلكردنی ئەو بریارنامەیە بووە.

ئێران پێداگری دەكاتەوە كە چالاكیە مووشەكیەكانیان بە مەبەستی بەرگری لە بەرامبەر ھەرەشە دەرەكیەكانە.

دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان پەیوەست بە چالاكی موشكەی ئێران و پرسی ئەتۆمی بوون و مەترسیەكانی ئەو چالاكیانە كۆبوویەوە و داوا لە ئێران كرا دەستبەرداری ئەو چالاكیانە بێت.

 





ئەم هەواڵە 1120جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad