English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیلهام ئەحمەد: ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕەشنووسی ئەو دەستوورە نوێیە به‌ هەند وەردەگرێت
2018-12-05 [02:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی ئیدارەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، نوێنەرایه‌تی ڕاستەقینەی گەلی سووریا لە دانووستانەکاندا بەشدار نەبوون بۆیە دانووستانی ژنێڤ و ئەستانە شکستیان هێنا.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی ئیدارەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا وتوویەتی کۆمەڵێک هەنگاو هەڵگیراوە بۆ داڕشتنەوەی دەستووری سووریا و ئەگەر پێشتریش دانووستانەکان لە ژنێڤ و ئەستانە ئەنجامی ئیجابییان نەبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوو نوێنەرانی ڕاستەقینەی گەلی سووریا لە دانیشتنەکاندا بەشدارییان پێ نەکرا، بەڵکوو ئەو کەسانەی کە لە دانووستانەکاندا بەشدارییان پێ کرا ئەو کەسانە بوون کە كار بۆ بەرژەوەندی و قازانجی دەسەڵاتە بیانییەکانیان ده‌كه‌ن.

ئیلهام ئەحمەد گوتیشی، چاوەڕوان دەکرا لەم خولەی دانووستانەکانی ئەستانەدا ڕەشنووسی دەستووری سووریا بنووسرێت بەڵام ئەوەش سەری نەگرت.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئێمە وەکوو ئەنجومەنی سووریای دیموکرات پێداگر دەبین لە نووسینەوەی دەستووری سووریا و لەو بارەیەشەوە هاوکاری و په‌یوه‌ندیمان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی دەبێت و بە سەرنجدان بە پێشینەی یەک ساڵی ڕابردوومان دەتوانین بڵێین کە توانای نووسنی ڕەشنووسی دەستوورمان هەیە و ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕەشنووسی ئەو دەستوورە نوێیەی سووریا زۆر بە هەند وەردەگرێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad