ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتین وتی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له په‌یماننامه‌ی هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی مامناوند بكشێته‌وه ئه‌وا به‌پێی ئه‌و په‌یماننامه‌یه له ئێستادا مۆسكۆ مووشه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی له‌م جۆره مووشه‌كانه‌ش كردوه.
رۆژی سێشه‌ممه ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی 60 رۆژی دا به رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنێت كه واشنتۆن به پێشێلكاری په‌یماننامه‌ی ساڵی 1987 تۆمه‌تباری ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات ئه‌وه ناچار ده‌بێت له په‌یماننامه‌كه بكشێته‌وه و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ش ماوه‌ی شه‌ش مانگی پێویسته ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانكارییه‌ك روو نه‌دات.
ڤلادیمێر پۆتین له له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا تۆمه‌تی خسته پاڵ ئه‌مه‌ریكا كه مه‌به‌ستی پێشێلكارییه‌كان خستۆته ئه‌ستۆی رووسیا وه‌كو بیانوویه‌ك بۆ كشانه‌وه له په‌یماننامه‌كه به‌كار ده‌هێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چه‌ندین وڵات مووشه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌رهه‌م ده‌هێنن كه به‌پێی په‌یماننامه‌كه رێگه‌پێنه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا روسیا پێوه‌ی پابه‌ندن.
رۆیته‌رز
ئەم هەواڵە 5410جار خوێندراوەتەوە |