English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێدوانی حکومەتی ھەرێم لە بارەی پشووی دووشەممەی داھاتوو
2018-12-05 [03:26 AM]

ZNA- ھەولێر 



دوای ئەوەی بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی داعشدا حکومەتی عێراق رۆژێک پشووی راگەیاند، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو پشووە ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە ١٠-١٢-٢٠١٨ ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە ھەرێمی کوردستان "ناکرێتە پشوو".

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رۆژی دوشەممەی داھاتووی کردە پشووی فەرمی، ئەوەش بەبۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی داعشدا لە عێراق. 

رۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی عێراق، رۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی بە رۆژی کۆتاییھێنان بە رێکخراوی داعش و "رزگارکردنی تەواوی خاکی عێراق لەژێر کۆنترۆڵی" ئەو رێکخراوە راگەیاند.

حکومەتی نوێی عێراقیش ئەو رۆژەی وەکو پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عێراق راگەیاند.

ی.ا
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 5809جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad