ZNA - هەولێر
بەگوێرەی راپۆرتەکان، ئوکراینا هەروەها پەردەی لەسەر سیستەمێکی پێشکەوتووی موشەکی زەوی بۆ ئاسمانی ئێس ١٢٥ هەڵداوەتەوە. کاربەدەستانی سوپای ئوکراینا سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکەیان بە مانای ئامادەیی تەواوی ئوکراینا بۆ بەرگریکردن لە سنوورە ئاوییەکانی ئەم وڵاتە لێک داوەتەوە.
ئەم تاقیکردنەوانە لە کاتێکدا دێن کە گرژیی نێوان مۆسکۆ و کێیڤ لەناو دەریای ئازۆڤدا گەیشتووەتە لووتکە. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی بەم دواییە رووسیا رووسیا هێرشی کردە سەر سێ کەشتیی ئوکراینا لە تەنگەی کێرچ و دەستی بەسەردا گرتن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad