English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بنەماڵەی بارزانی وەک دامەزراوەیەکی نەتەوەیی
2018-12-06 [12:42 PM]

نوسینی : كارزان شاكری


دانێشتن لەلای ڕاستى و لاى چەپی جەنابی سەرۆک بارزانی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ئاماژەیەکی دەستپێکی بەھێزە، مسیجێکی ئاماژەپێکراویشە لەسەر ئاستی ناوەخۆ و ھەرێمی، عیراقدا، کاندید کردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی ھەرێم و مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت ئەوبوعدە عه‌قلە سیاسیە بریاری لێ دەدات کە ھەلگری ئەزموونە مێژوویەو تجروبە مێژووییە کەبەسەختی ھەورازوو نشێوی قورسی سیاسی و ھاوکێشەکاندا تێپەریووە، کەئەویش دووربێنی و کارێزمایی سەرۆک و ڕابەڕی مێژووی نەتەوەیی و مەرجەعی باڵای سیاسی کوردستان سەرۆک مسعود بارزانیە، کە بنەماڵەی بارزان لەدابەش بوونی ئەداو مھامی سیاسی نەته‌وەیی دا وەک دامەزراوەیەکی نەتەوەیی و سیاسی ڕۆڵی گرێنگی مێژوویان بێنیوە لەبەدەستھێنانی دەسکەوتی سیاسی و حکومی و ئەمنی و ئارامی و سەقامگیری وئاوه‌دانی و پاراستنی خاک نەتەوەی کورد لەشکست و سەرکەوتن ھەلگری مھامی ئەم دامەزراوە نەتەوەییە بووین و لەمه‌سۆلیەتی مێژووی ڕایان نەکردووە لەدەستکەوت و سەروەری دا خۆیان بەنائی ھەژموون و سەرکەوتنەکان بووین لەعەقلی ئەندازەیی سیاسی و جڤاکی دروستکەری سەرکەوتنەکانن بەڵام ھەمێشە لەسەرکەوتنەکان دا شکۆیان بەتاکی کوردی بەخشیوە و ئاماژەیان بەخۆڕاگری کۆمەلگای کوردی کردووە ئەمەش یەکێکە لەسیفەتە جوان و گرینگەکانی سەرکردایەتی و ئیرادەو خۆڕاگری و باوەڕی بوونی کوردبوون کەئەم بنەماڵەیە لەھزری دامەزراوە بوونیان خوێنەوەیەکی واویعیانەیان بۆ کردووە تیروانینی عەقیدەیی لەئەدای بەردەوامی بۆ گەیشتن بەدەوڵەت بوون، توانیویانە ئاین و کوردبوون لەعەقیدەی بروابوونی نەتەوەدا لەھێڵی ستراتیژی دا درێژە پێ بدەن و لەکلتوری بارزانەوە بۆ نوێ بوونەوە و خۆ گۆنجاندنی ڕەوڕەوەی بەرەو پێشچوونی جڤاکی دا پێشەنگی یاسای جڤاکی و سیاسی و پاراستنی ئاینی بووین ، بۆیە دۆژمنان لەدوو دەساڵی ڕابردوو دا بۆ دژایەتی کردنی بنەماڵەی بارزانی پارتیان کردە ئامانج تاشکست بە بنەماڵەیە بێنن بەڵام کەزانیان سەرکەوتوو نابن ئەمجارە ڕاستەخۆ بەھۆی حیزبەکانی باشوور ئەو قوتبانەیان کردە ئامانج لەبنەماڵەی بارزان ئەویش جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بوو دەرئەنجامی دژایەتی کردن بۆ نەمانی بنەماڵەی بارزان کە ھاتەرێب و ھاوسەنگە بەنەمانی کوردبوون دەرئەنجامی خیانەتی١٦ی ئۆکتوبەری لێکەوتەوە بەھاوکاری تاقمی خیانەتکاری١٦ی ئۆکتوبەر، دوای خیانەتی ١٦ی ئوکتوبەر دامەزراوەی نەتەوەیی بنەماڵەی بارزانی بەقێادەی سەرۆک مسعود بارزانی کەخاوەنی ڕئفراندووم بوو سەرکردایەتی دبلۆماتی نێچیرڤان بارزانی و عەقڵی سیاسی و ستراتێژی ئەمنی مەسرور بارزانی ھەرێمی کوردستانیان لەناوچوون پاراست ئەمەش پاش ئەوەی نێچیرڤان بارزانی جێھانی دبلۆماتی گەڕانده‌وە بۆ ھەولێری پایتەخت ، ئەمەش واقیعێکی ئیرادەو ھێزی بنەماڵەی بارزان بوو کەبۆ جێھانیان سەڵماند لەناوچوونی ئەوان یەکسانە بەناوچوونی کورد وە لەناچوونی کوردێش یەکسانە بەناوچوونی بنەماڵەی بارزان ، دەرئەنجامیش روون دەرکەوت لەھەلبژاردنی پەرلەمانی عیراق و ھەرێمی کوردستان پارتی و بارزانی حیزبی یەکەم بوون لەھاوکێشەکاندا لەعیراق و کوردستان ، کاندید کردنی جەنابی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت لەم قۆناغەدا ئاماژەی ھێزی دروشمی پارتیە لەبانگھێشەی ھەلبژاردندا کە ئاماژەی بۆ دەکرد لەپێناو بونیات نانێکی کوردستانێکی بەھێزدا لەڕووی ئارامی و چەسپاندنی دەستوورو تەواوکردنی بەرنامەی کاری دەوڵەتداری نێچیرڤان بارزانی لە چوارساڵی داھاتوودا بۆ نەھێشتنی فەوزای سیاسی لەپەنا ناوی دیموکراتی داوە نەھێشتنی ئەودووفاقە سیاسیەی حێزبەکانی کوردستان کەئەنجامێان دەدا لەحکومەت بەشدار بوون و لەدژی حکومەتیش ئۆپۆسزیۆن بوون ، پارتی ئەم جارە بۆ ئارامی و سەقامگیری برەودان بۆ بەرەو پێشچوونی بژێوی ھاوڵاتیانی کوردستان ئامانجی چەسپاندنی یاساو و سەقامگیری و ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتیە جارێکی تر مەجالی بۆشایی سیاسی نادات بۆ ئەنجام دانی دووفاقی سیاسی لایەنەکان یەک تیم لەحکومەت لەپێناو دروست کردنی ئەو کەشە سیاسیە ئارامیە تەکلێفی جەنابی مەسرور بارزانی کردووە بۆ ئەم مھامە ، وە تەکلێف کردنی جەنابی نێچیرڤان بارزانیش بۆ سەرۆکی ھەرێم لەلایەن سەرۆک مسعود بارزانی ئاماژەی ھێزی کارێزمای سەرکەوتوانەی دبلۆماتی نێچیرڤان بارزانیە لەئەدای مھامی دەوڵەتداری و دبلۆماتی بۆ تەواوکردنی مھامی ڕێفراندووم و کرانەوەیەکی بەھێزی دبلۆماتی ھەرێمی کوردستان لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی بۆئایندەی کوردستان ، کەئەمە وەڵامی سەرۆک و مەرجعی باڵای کوردستانە بۆ نەیاران و دۆژمنانی کورد کە پڕۆژەی سەربەخۆیی و ئارامی و ئاوادانی دبلۆماتی لەلایەن بنەماڵەی بارزانی وەک دامەزراوەیەکی نەتەوەیی پشت ئەستور بەمتمانەو خۆڕاگری گەلی کوردستان وە بڕاوابوونیان بەوەحدەی فکری ڕێبازی بارزانی بەردەوامی ھەیە تاگەیشتن بە دەوڵەت بوون.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad