English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەنەدا... به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌سزاكانی سه‌ر ئێران به‌ڕێوه‌به‌ری هواوی ده‌ستگیركرا
2018-12-06 [03:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی دادی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیای هواوی چینی بۆ به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆخی و كچی خاوه‌ن هه‌مان كۆمپانیا رێن ژێنگفه‌ی، مێنگ وانژۆو به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌و سزایانه‌ی واشنتۆن خستوونیه‌ته‌ سه‌ر ئێران له‌ یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م له‌ شاری ڤانكۆڤه‌ر ده‌ستگیركرا و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكرێت.

وه‌زاره‌تی دادی كه‌نه‌دا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، ده‌ڵێت، له‌سه‌ر داواكای ئه‌مریكا مێنگ-یان ده‌ستگیركردووه‌ و له‌ حه‌وتی ئه‌م مانگه‌ش رەوانەی دادگا دەکرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ ئه‌گه‌ری راده‌ستكردنی مێنگیش به‌ئه‌مریكا له‌ دادگای ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی نیویۆرك دادگایی ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی ئه‌و سزایانه‌ی خستوونیه‌ته‌ سه‌ر ئێران له‌ مانگی نیسان دۆسیه‌یه‌كی له‌سه‌ر هواوی كرده‌وه‌.

ره‌نگه‌ هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مێنگ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی بازرگانی دروست بكات كه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، هاوكات كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده‌ سه‌ر بازاڕ.

 

aa





ئەم هەواڵە 5857جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad