English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێك: عێراق بۆ دوو ساڵی دیكه‌ پێویستی به‌ غازی ئێران هه‌یه‌
2018-12-06 [04:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ گه‌وره‌ به‌رپرسێكی عێراق له‌ كه‌رتی وزه‌ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌لانی كه‌م دوو ساڵی دیكه‌ی پێویسته‌ تاكو به‌رهه‌می غازی خۆی به‌هێز ده‌كات.

 

سه‌رۆكی كۆمپانیای غازی باشوری حكومی حه‌یان عه‌بودولغه‌نی به‌رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تاكو ساڵی 2020 عێراق به‌رهه‌می غازی خۆی له‌ رۆژێكدا بگه‌یه‌نێته‌ یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن پێ سێجا، به‌رێژه‌ی زیاتر له‌ 400 ملیۆن پێ سێجا به‌رامبه‌ر ئاستی ئێستا.

 

وتیشی، به‌رهه‌می ئێستای غاز له‌ عێراق پێویستی وێستگه‌كای كاره‌با دابین ناكات، بۆیه‌ تاكو ئێستا غاز له‌ ئێران هاورده‌ ده‌كه‌ین، به‌لانی كه‌م پێویستمان به‌ 24 مانگی دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ نوێیه‌كانی غاز ده‌كه‌ونه‌ كار و ده‌ست به‌به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن.

 

مانگی رابردوو ئه‌مه‌ریكا وتی، عێراق ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 45 رۆژی دیكه‌ غازی سروشتی له‌ ئێران هاورده‌ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆلار به‌ ئێران نادات.

 

له‌ تشرینی دووه‌می رابردوو سزاكانی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردن.

 

به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن، به‌غدا هه‌وڵ ده‌كات سزاكان وڵاته‌كه‌ی نه‌گرێته‌وه‌ و هه‌وڵێ نوێكردنه‌وه‌ و درێژكردنه‌وه‌ی ده‌دات، چونكه‌ پێویستی به‌ كاتێكی زیاتره‌ تاكو سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad