English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ شارى به‌غدا فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ر به‌ ره‌وتى سه‌در كوژرا
2018-12-07 [08:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەپێی ھەواڵەکانی عێراق، شەوی ڕابردوو فەرماندەیەکی گەورەی سەر بە رەوتی سەدر لە پایتەختی عێراق کوژرا.

سەرچاوەکە رایگەیاندووە: کە چەکدارانی نەناسراو و بە چەکی بێدەنگ تەقەیان لە عەلی حوسێن حیجامی کردووە لە ناوچەی شوعلە لە باکووری شاری بەغدای پایتەختی عێراق و دەست بەجێ عەلی حوسێن حیجامی گیانی لە دەستداوە.

حیجامی سەرکردەییەک بووە لە (سرایا السلام) سەر بە رەوتی سەدر، ئەو رەوتەی کە لەلایەن موقتەدا سەرد گەورە پیاوی شیعە سەروکایەتی دەکرێت.

جێی ئاماژەیە بەم دواییە کوشتنی کەسایەتییە بەناوبانگەکان زیادی کردووە لە شاری بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق، زۆربەی ئەو کردارانە لە بارودۆخێکی ئاڵۆز و نادیار و لەلایەن کەسانی نەناسراو ئەنجام دەدرێت بەھۆی نەزانینی ناسنامی بکوژ، دەسەڵاتدارانی ئاسایشی عێراقی ئەو کردارانە دژی کەسانی نەناسراو تۆمار دەکات.





ئەم هەواڵە 9304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad