English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لافاو گوندێك له‌ سنووری كه‌ركووك به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى چۆڵ كرد
2018-12-07 [09:04 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بە ھۆی ھەڵسانی لافاو لە گوندی گەزوەشانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی قەزای دبس، ھێزە ئەمنییەکانی کەرکووک، ھاووڵاتیانی دانیشتووی گوندەکەیان راگواست.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوورەکە، رایگەیاند، بە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبار و ھەڵسانی لافاو، ھێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی ناچار بوون دانیشتوانی گوندەکە بگوازنەوە بۆ گوندی ھەڵاڵەی نزیک لە گوندەکەیان.

روونیشیکردەوە، لەو گوندەدا ١٥ خێزان کە ژمارەی ئەندامانیان ٨٣ کەس بووە راگوێزراوون.

ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد، رێگەی چوون بۆ گوندەکە بە ھۆی لافاو داخراوە.

 





ئەم هەواڵە 4849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad