English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەركردەیەکی شیعە: سەرەتای ساڵی نوێ بەرهەمی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا دەردەكەوێت
2018-12-07 [09:09 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەفا غانم، سەرکردەی شیعە و پەرلەمانتاری لیستی وەتەنییە لە پەرلەمانی عێراق، کە ھاوکات نوێنەری بەسڕەیە، لە گفتوگۆیەکی تایبەتی (باس)دا چەندین پرسی گرنگ دەخاتە ڕوو. ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩دا بەرھەمی سەردانەکەی سەرۆک بازرانی بۆ بەغدا دەردەکەوێت. روونیشی دەکاتەوە کە رێککەوتن نزیکە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان یان بکرێتە ١٤% یان بکرێتەوە١٧%.

سەفا غانم سەرەتا لەبارەی سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا گوتی: "سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا لە چەندین رووەوە بۆ رێکخستن و چارەسەرکردنی دۆخی عێراق گرنگیی خۆی ھەیە، سەردانێکی سەرکەوتوو و بە بەرھەم بوو، برایانی کورد تێگەیشتن کە بەغدا چی دەوێت، سەرکردەکانی عێراقیش تێگەیشتن ھەرێمی کوردستان چی دەوێت".

روونیشی کردەوە، ئەو سەردانە سەرەتایەکی زۆر باش دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا.

ئەو کە لە ھاوپەیمانیی میحوەری وەتەنییەیە، ئاشکرای دەکات، لە بەشێک کۆبوونەوانەدا بەشداریی کردووە، کەوا بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆ بووەتەوە، دەشڵێت: "وەکوو ھاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی، لەگەڵ بارزانی کۆ بووینەوە و لیژنەی ھاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەردوولا لە پەرلەمان و حکوومەتی عێراقیدا دروست دەکرێت".

سەفا غانم، جەخت دەکاتەوە، ماوەیەکە کێشەی زۆر لەنێوان بەغدا و ھەولێردا ھەیە: "لە ساڵی ٢٠١٦وە بەڕێز بارزانی سەردانی بەغدای نەکردبوو، کێشە و ململانێی زۆر لەنێوان ھەولێر و بەغدا ھەبوو، دوای سەردانەکە زۆر لێک تێگەیشتن دروست بووە، بۆ ئەوەی رێککەوتن بۆ دەربازبوون لەو قۆناخە و چارەسەری کێشەکانی ھەردوولا بکرێت".

ئەو سەرکردەیەی شیعە گوتیشی: "لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩دا بەرھەمی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەردەکەوێت، بەتایبەت لەسەر بودجە و کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی ھەولێر و بەغدا، ھەروەھا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق نزیکبوونەوەی زیاتر دێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکان بەرھەمی زیاتریان ھەبێت".

ئەو پەرلەمانتارە، لەبارەی گەڕاندنەوەی ١٧%ی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان گوتی: "گفتوگۆ لەنێوان کوتلە سیاسییەکانی پەرلەمانی عێراق ھەیە، بۆ ئەوەی پرسی بودجەی ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت، رێککەوتن نزیک بووەتەوە بودجەکە بکرێتە ١٤% یان بکرێتەوە ١٧%، ئەو پرسەش پێویستی بە تەوافوق ھەیە".





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad