English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ مێرکڵ ماڵئاوایی دەکات
2018-12-07 [09:12 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ، کریستیان دیموکرات، ئەمڕۆ ھەینی  سەرۆکێکی نوێ ھەڵدەبژێرێت و مێرکڵ وەک سەرۆک ماڵئاوایی دەکات.

بە گوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ھەر یەک لە ئانێگرێت کرامپ کارێنباوەر و فرێدریک مێرز کاندیدن بۆ چوونە سەر کورسییەکەی مێرکڵ.

لە ئۆکتۆبەر- تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ئەنگێلا مێرکڵ رایگەیاند، واز لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی پارتی کریستیان دیموکرات دەھێنێت، بەڵام وەکو راوێژکاری ئەڵمانیا دەمێنێتەوە، ئەمەش دوای کەمبوونەوەی دەنگەکانی ئەو پارتە ھات لە ھەڵبژاردنی ھەرێمی باڤاریا.

لە شاری ھامبۆرگ و بە ئامادەبوونی ھەزار و یەک ئەندام، پرۆسەی دەنگدانی ھەڵبژاردنی شوێنگرەوەی مێرکڵ بەڕێوەدەچێت و بەم جۆرە کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتی مێرکڵ وەک سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای ئەڵمانیا دێت.





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad