English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کران
2018-12-07 [09:28 AM]

ZNA-ھەولێر


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی ھەلمەتی بەردەوام بۆ دەست گیر کردنی تۆمەتباران، لە پارێزگای سلێمانی چەمد تۆمەتبارێک دەستگیر کران کە بە تۆمەتی ئەنجام دانی سەپێچی و تاوانی جۆراو جۆر داواکرابوون.

 

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامده‌درێت، له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردودا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.

 

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەروو، کە ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه‌و به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (١٥ی‌ جه‌وازات‌، ٢١ی‌ هاتوچۆ، ٢٤ی‌ مانه‌وه‌ی‌ بێگانه‌كان‌و  ٤٣٢ له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌) له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ سه‌رپێچی ‌‌و تاوانی‌ جۆراوجۆر داواكراوبون.

 

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە پاش ده‌ستگیركردنیان په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه‌و روبه‌روی‌ یاساو دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad