English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی مەترسیی لافاو پۆلیسی به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان تیمه‌كانى ده‌خاته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌
2018-12-07 [09:34 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، بەھۆی باران بارین و مەترسی لافاوەوە لەسنووری گەرمیان سەرجەم تیمەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و داوا لە ھاووڵاتیان دەکات لەکاتی بوونی ھەر ڕووداوێکی نەخوازرادا ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێوەبکەن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کوتووە، ڕایگەیاندووە "سەرجەم ھاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی گەرمیان ئاگاداردەکەینەوە کە ھەموو تیمەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان لەئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو و ھاوکاریکردنی سەرجەم ھاووڵاتیان لەکاتی تووشبوونیان بەھەر ڕووداوێکی سرووشتی کەبەھۆی بارانەوە درووست ببێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە "داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی ھەر ڕووداوێکی نەخوازراودا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە بکەن لەڕێگەی ژمارە ١١٥ وە".

بەھۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی لە دوێنێوە سنووری گەرمیانی گرتووەتەوە، لافاو لەسەرجەم ناوچە نزمایی و دۆڵەکانی سنوورەکە درووست بووە و پێشتریش ئیدارەی گەرمیان بەھۆی مەترسی درووستبوونی لافاوەوە دەوامی ئێوارانی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا کرد بە پشوو.


 





ئەم هەواڵە 4072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad