English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌لاحه‌ددين خه‌نده‌ق لێ ده‌دات
2018-12-07 [09:42 AM]

ZNA-ھەولێر


پارێزگای سەلاحەددین بڕیاریداوە بە دەوری سنووری ئیداری پارێزگاکەدا خەندەق لێ بدات، بە مەبەستی رێگەگرتن لە کردەوە تیرۆریستییەکان و ھاتنە ناوەوەی چەکدارانی داعش.

تیمی ئەندازیاریی و سەربازیی سەر بە فەرماندەیی فیرقەی چواری پۆلیسی ئیتیحادی دەستیان بە ھەڵکەندنی خەندەقەکە کردووە، کە بڕیارە ھەموو سنووری ئیداری پارێزگاکە بگرێتەوە.

بە گوێرەی نەخشەی خەندەقەکە، پارێزگای سەلاحەددین لە ھەریەک لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، کەرکووک دادەبڕێنرێت.

فەرماندەی فیرقەی چواری پۆلیسی ئیتیحادی لیوا عەلی لامی رایگەیاند، ئەو خەندەقە دەبێتە بەربەستێکی بەھێز بۆ رێگرتن لە دزە کردنی چەکدارانی داعش بۆ سنووری پارێزگاکە.

روونیشیکردەوە، تیمی ئەندازیاریی و سەربازیی فیرقەکەیان ھەنگاوێکی گەورەیان بڕیوە و سەرەڕای لێدانی خەندەقەکە کامێرای چاودێری دادەنرێن بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵی تیرۆریستان.

بە گوێرەی زانیارییە میدیاییەکان داعش لە حەوزی حەمرین و ناوچەکانی سنووری پارێزگای سەلاحەددین و دیالە و کەرکووک و نەینەوا خۆی رێکخستووەتەوە و رۆژانە کردەی چەکداری لە دژی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامدەدات.

 





ئەم هەواڵە 9304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad