English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ناسر هەرکی: عێراق ئاواتەخوازە ئارامی و ئاسایشی وەک هەرێمی کوردستان لێبێت
2018-12-07 [02:32 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، يەكەمين كوبونەوەى ليژنەى ئاسايش و بەرگری ئەنجامدرا لە ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق به ئامادەبوونى جيگرى دووەمى سەرۆكى ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق، کە گەورەترین ئەندامی لێژنەلە سەرۆکیەتی دەکرد،تیشک خرایە سەر ئەمن و ئاسایشی عێراق بەگشتی.

 

دکتۆر، ناسر ھەرکی، ئەندامێ ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  يەكەمين كوبونەوەى ليژنەى ئاسايش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق به ئامادەبوونى جيگرى دووەمى سەرۆكى ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق ئەنجامدرا، کە گەورەترین ئەندامی لێژنە  سەرۆکایەتی دەکرد چونکە تا ئێستا سەرۆکی لێژنەکە دیاری نەکراوە، و گفتووگۆمان لە بارەی پشکی کوردا نەکردووە لە ناولێژنەکەدا کە چەندەبێت و ئێمەش بەرنامەی خۆمان ئامادە دەکەین لەگەل لێژنەکە.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ئەم کۆبوونەوەیە زیاتر یەکتر ناسین بوو لە نێوان ئەندامەکانی لێژنەلە دا، لە یەکتر ناسیبنەوە زیاتر تیشک خرایە سەر ئەمن و ئاسایشی عێراق بەگشتی و ئەجیزەکانی ئەمن و ئاسایش، چونکە لە دۆخێکی زۆر خراپدان لە ناحیەی گەندەلیدا و ھیچ ئیلتزامێکیان نیە لە بەرێوبردندا و ھەر دەستھەلاتێک لە ھەر شوێنێک بێت دەستھەلاتی ھەموو لە دەست دایە و کار بەوە گەیشتووە کە گەندەلی بگاتە بەرزترین ئاست، لە کۆبوونەوەکە بریار لەسەر وەرگرتنی زۆرترین زانیاری لەسەر ئەم دۆخە درا و بۆ ئەوەی کە لێژنەکە تەواو ئامادەبوو چارەسەری ئەم گەندەلیەوە کێشەکان بکات، یەکەم کاریش لەسەر ئەوە دەبێت کە گۆرانکاری لە داموودەزگا ئەمنیەکاندا بکرێت.

 

دکتۆر، ناسر ھەرکی گووتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەمن و ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان دا، وە ھەرێمی کوردستانیان کردە نموونەیەک بۆ ئەوەی عێراق ئەگەر بیەوێت ئەمن و ئاسایش بەرقەرار بکات دەبێت وەکو ھەرێمی کوردستان بێت، چونکە ھەرێمی کوردستان لە دەرەوە ئەمنیەتی خۆی پارستووە و لە ناوەی شارەکانی ھەرێمی کوردستان ھیچ بازگە و بکەی سەربازی نیە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4426جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad