English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ:خۆشحاڵم کە بەڕێز ولیەم باڕ دەستنیشان دەکەم بۆ پـۆستی وەزیری دادی ئەمەریکا
2018-12-08 [06:28 AM]

ZNA-هەولێر


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کاندیدی وەزیری دادی وڵاتەکەی دیاریکرد، بۆ شوێنگرەوەی جێف سێشنس، کە مانگی رابردوو دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، "خۆشحاڵم کە رایدەگەیەنم بەڕێز ولیەم باڕ دەستنیشان دەکەم بۆ پـۆستی وەزیری دادی ئەمەریکا".

هەروەها دەڵێت، "ولیەم وەزیری دادی حکومەتەکەی جۆرج ئێچ دەبلیو بووش بووە، و پارێزەرێکی زۆر بەڕێزە و هێزرێکی یاسایـیە لە وڵاتەکەدا، بە هەبوونی ئەو تیمەکەمان بەهێزتردەبێت، چاوم لە ڕێـیە بۆ ئەوەی ئەو لە بەڕێوەبەرایەتیـیە زۆر سەرکەوتووەکەماندا ببینم".

ولیەم باڕد-ی تەمەن 68 ساڵ لە پشکی کۆماریـیەکانی ئەمەریکا دەبێتە وەزیری داد، ئەو لە سەردەمی جۆرج بووشی باوکدا لە نێوان ساڵانی 1991 تا 1993 وەزیری داد بووە.

دوای ئەوەی ئەنجومەنی سینات دەنگ لەسەر ولیەم باڕ دەدات بۆ پۆستی وەزیری دادی ئەمەریکا بە فەرمی وەکو لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دەناسێندرێت.

 





ئەم هەواڵە 5485جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad