English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد ئەمین: ئەمرۆ بابەتی متمانەدان بەهەشت وەزارەتە ماوەكەی حكوومەتی عەبدولمەهدی ناخرێتە بەر باسەوە
2018-12-08 [06:34 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند،  ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق کۆدەبێتەوە، بەگوێرەی بەرنامەی كۆبوونەوەكە، ئەمرۆ بابەتی متمانەدان بەهەشت وەزارەتە ماوەكەی حكوومەتی عەبدولمەهدی ناخرێتە بەر باسەوە، ھەروەھا بەیانیش دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق بەردەوام دەبێت.

 

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیمکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ شەممە ٨ی١٢ی٢٠١٨ كاتژمێری یەكی دوای نیوەڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق کۆدەبێتەوە، بەگوێرەی بەرنامەی كۆبوونەوەكە، ئەمرۆ بابەتی متمانەدان بەهەشت وەزارەتە ماوەكەی حكوومەتی عەبدولمەهدی ناخرێتە بەر باسەوە، ھیچ وادەیەکیش دیاری نەکراوە بۆ ئەم پرسە.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیمکراتی کوردستان گووتی: بەرنامەی کاری ئەمرۆی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق لە دوو بەش پێکدێت، لە بەشی یەكەمی كۆبوونەوەی سبەینێدا دەنگدان لەسەر هەمواركردنەوەی سیستەمی ناوخۆیی ئەنجوومەنی نوێنەران تەواو دەكرێت، ھەروەھا لە بەشی دووەمی كۆبوونەوەكەشدا بابەتی ژێرئاوكەوتنی خێوەتگەكان و زیانی لافاوەكان دەخرێتە بەر باس بەئامادەبوونی نوێنەرەكانی وەزارەتەكانی دارایی و كۆچوكۆچبەران.

 

محەمەد ئەمین فارس گووتیشی: بەیانی یەکشەمەش دانشتنی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق بەردەوام دەبێت، بەلام تا ئێستا بەرنامەی کاری بۆ سبەی یەکشەممە دیاری نەکراوە کە چی دەبێت، من وەکوو تاکە کورد لە لێژنەی کوشتوکاڵ و ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق، داوامان کردووە بۆ دانیشتنی بەیانی بانگێشتی وەزیری کشتوکاڵی عێراق و وەزیری بازرگان و وەزیری ئاویش بکرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرایەتی عێراق لەگەل لێژنەی کشتوکاڵ و ئاو کۆببنەوە، وە یەکێک لە کێشە ھەرە گرنگەکان کە دەمەوێت گفتووگۆی لەسەر بکەم بەیانی پشکی جووتیارانی ھەرێمی کوردستانە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 9601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad