English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ: تیلەرسۆن وەک بەردێک گەمژە بوو
2018-12-08 [07:15 AM]

ZNA-هەولێر


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت، رێکس تیلەرسۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا، وەک بەرد گەمژەبووە.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ھێرشیکردە سەر تیلەرسۆن و نووسیویەتی: "رێکس تیلەرسۆن ئەو توانستە دەروونییەی نەبوو کە پێویست بوو، ئەو وەک بەردێک گەمژە بوو".

دەشڵێت: "نەمتوانی زوو خۆمی لێ دەرباز بکەم، ئەو زۆر تەمبەڵ بوو".

ترەمپ لەگەڵ ھێرشکردنە سەر تیلەرسۆن، ستایشی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت، ئەو کارەکانی زۆر بە باشی دەکات.

ئەم ھێرشەی ترەمپ لە کاتێکدا، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا رەخنەی لە سەرۆکی ئەمەریکا گرتبوو بەوەی، ئاگاداری کردووەتەوە لە کارەکانی کە دژی یاسان بەڵام گوێی لێ نەگرتووە.

تیلەرسۆن لە ١/٠٢/٢٠١٧ بووە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و لە ٣١/٠٣/٢٠١٨  لە لایەن ترەمپ لە کارەکەی دەرکرا، ئەمەش ئەو وەزیرەی کردە کورت ماوەترین وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.

بە جیاوازییەکی کەمی دەنگ توانی متمانەی سیناتۆرەکانی ئەمەریکا وەربگرێت و ھەر لە سەرەتاوە گومان لە کارامەیی ئەو وەزیرە ھەبووە، تا دواجار ترەمپ لە کارەکەی دووریخستەوە.





ئەم هەواڵە 3466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad