English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێژه‌ی کەمکردنەوەی بەرھەمی نەوتی عێراق دیاری کرا
2018-12-08 [07:20 AM]

ZNA-هەولێر


رێکخراوی ئۆپێک بڕیاری دا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبکرێتەوە و پشکی عێراقیش لەو کەمکردنەوەیە لە سنووری ١٤٠ ھەزار بەرمیل دەبێت.

سامر ئەلغەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: "رێکخراوی ئۆپێک زیاترین کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەرکەوتووە و عێراقیش کە ساڵی رابردوو ٢٢٠  ھەزار بەرمیلی رۆژانەی بەرکەوتووبوو لەو کەمکردنەوەیە، ئێستا تەنھا لە سنووری ١٤٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە دەبێت".

ئەلغەزبان ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ئاستە بۆ عێراق بە ئاستێکی پەسەندکراو ھەژماردەکرێت، بەتایبەتی کە نرخی نەوت لە بوودجەی ٢٠١٩ی عێراقدا ٥٦ دۆلارە بۆ ھەر بەرمیلێک.

کۆی گشتی کورتھێنان لە عێراق دەگاتە %٢٠ و ئەمەش لە کاتێکدایە ئەندامانی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک، ھەفتەی رابردوو لە ڤییەنا بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت کۆبوونەوە و ئامانجییان بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بوو.





ئەم هەواڵە 10228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad