English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشناسی هەرێم هوشداری دەدات و ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم ھاووڵاتییانی بڵاو کردەوە
2018-12-08 [07:33 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی ڕەوشی کەشوھەوای ڕۆژانی داھاتوو، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم ھاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 8/12/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "پێشبینی دەکرێت بارانبارینی ئەمڕۆ بەردەوامی ھەبێت، کە لە ھەندێک کاتدا بە لێزمە دەبێت، بە تایبەت لە پارێزگای دھۆک و سلێمانی، ھەروەھا باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر، ھەروەھا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
ھەر لە ئاگادارییەکەی کەشناسیی ھەرێمی کوردستاندا باس لەوەش کراوە، لە سبەی یەکشەممەوە بارانێکی مامناوەند تا ئێوارە دەبارێت، پاشان ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، لە کاتەکانی شەویشدا ئەگەری دروستبوونی تەم ھەیە.
کەشناسی ئاشکرای دەکات، کە کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە لە ڕۆژی دووشەممەوە بەشێوەیەکی کاتی ڕادەوەستێت، لە ڕۆژی چوارشەممەوە ئەگەری شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینیش ھەیە.





ئەم هەواڵە 6451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad