English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌نده‌ڵی و ده‌ست پاکی و ته‌حه‌دا
2018-12-08 [08:46 AM]

نووسینی: ئومێد خۆشناو


 له‌ سه‌ره‌تای خولی ڕابردوو ساڵی ٢٠١٣ که‌، له‌ په‌رله‌مان ده‌ستبه‌کاربووین، فۆڕمی ئاشکراکردنی سه‌روه‌ت و سامانم پڕ کرده‌وه‌، له‌ کۆتای خولیش هه‌مدیس فۆڕمم پڕکرده‌وه‌ که‌، ئایه‌ چیم زیادکردوه؟.
ئێستاش له‌ ده‌سپێکی خولی پێنج به‌ هه‌مان شێوه‌ فۆڕمی ئاشکراکردنی سه‌روه‌ت و سامانم پڕکرده‌وه‌.
سوپاس بۆ خودای گه‌وره‌، ئه‌و ئیڕاده‌ی پێبه‌خشیم ده‌ستم بۆ هیچ نه‌بردو،ئه‌وه‌ی هه‌مه‌ هه‌ر وه‌ک خۆیتی و پیسخۆریم لای په‌سند نه‌بووه‌و نابی.
زۆرجاریتر گۆتیتم، دژ وه‌ستانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ر به‌قسه‌ نیه‌و نابێت، دژ وه‌ستانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێ مه‌بده‌ئو باوه‌ڕی نه‌گۆڕبێت.
ئیتر به‌یانی ڕۆژی جیهانی دژه‌ گه‌نده‌ڵیه‌، له‌و ڕۆژه‌دا به‌و په‌ڕی سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خودای خۆم و خه‌ڵکی کوردستان و که‌س و کارو ویژدانی خۆم ده‌وه‌ستم و ئاماده‌ی هه‌ر پرسیارێک و لێپێچینه‌وه‌یه‌کم.
له‌و ڕۆژه‌دا به‌ زمانی ته‌حه‌داوه‌ ده‌ڵێم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چی بم ویستبا له‌ وه‌ده‌ست هێنانی سه‌روه‌ت ئه‌زیه‌ت نه‌بوو بۆم، به‌ڵکوو زۆریش ئاسان بوو!.
هه‌ربۆیه‌ جارێکیتر به‌ ته‌حداوه‌ ده‌ڵێم، نه‌خاوه‌نی مساته‌حه‌ و ڤێلا و کۆمپانیاو باڵه‌خانه‌و به‌نزینخانه‌و هتد.... نیم و نابم.
هه‌ربۆیه‌ نه‌ک بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی به‌ڵکوو حازرم ئه‌وه‌ی هه‌مه‌لێره‌و بۆ ڕای گشتی بڵاوی بکه‌مه‌وه‌، به‌ڵام زۆرجار ئازار ده‌کێشم به‌وه‌ی که‌، ته‌ڕو ووشک، باش و خراپ به‌یه‌ک چاو سه‌یر ده‌کرێ، ئه‌وه‌ی پۆستێک یان پله‌یه‌کی هه‌بێ وه‌ک یه‌ک سه‌یرده‌کرێ.
ئه‌وشانازی زمانی ته‌حه‌دا و سه‌ربه‌رز وه‌ستانه‌و وویژدان ئاسووده‌یی وه‌ستانه‌شم، ته‌نها و ته‌نها له‌ ترسی و خودای گه‌وره‌و خۆشه‌ویستی که‌سایه‌تی و قه‌ناعه‌تی خۆم و باوه‌ڕی دژ به‌ پیسخۆریه‌.
بۆیه له‌ ڕۆژی دژه‌ گه‌نده‌ڵی ده‌ڵێم، دژه‌ گه‌نده‌ڵی به‌ قسه‌ و درووشم نیه‌ به‌ڵکو به‌ ڕه‌فتارو هه‌نگاو باوه‌ڕه‌، سوپاس بۆ خودای گه‌وره‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێداوین په‌شیمان نین.
به‌هیوای هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی دژ به‌ گه‌نده‌ڵ و پیسخۆران.





ئەم هەواڵە 3760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad