English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌ری هه‌رێم به‌شداری کۆنفرانسێكی نەتەوەیەکگرتووەکانی كرد
2018-12-08 [10:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لەسەر بانگھێشتکردنی سەرۆك کۆماری پۆلۆنیا ئاندژێی دودە نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا زیاد رەئوف بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی ژینگە COP 24 کرد.

ئه‌و مه‌راسیمه‌ بە بەشداری سەرۆك و سەرۆکوەزیران و دبلۆماتکاران و پسپۆرانی بواری ژینگەی زۆربەی وڵاتانی جیھان لە شاری کاتۆڤیچای پۆلۆنی دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوانزە رۆژ بەردەوام دەبێت.  

لە مەراسیمەکە پاش ووتاری سەرۆك کۆماری پۆلۆنیا، تیپی سیمفۆنیای میللی رادیۆی پۆلۆنیا کۆنسێرتێکی بەبۆنەی ساڵیادی ١٠٠ ساڵەی سەربەخۆیی پۆلۆنیا پێشکەش کرد کە بەشی زۆری بریتی بوو لە ھۆنراوە سیمفۆنیەکانی ئیگناچی یان پادێرێڤسکی Ignacy Jan Paderewski ئەو کەسایەتییەی کە بە یەکێك لە باوکەکانی سەربەخۆیی پۆلۆنیا دەناسرێـت

 

 

 





ئەم هەواڵە 4420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad