English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا بۆ به‌خشینی ره‌گه‌زنامه‌ ئاسانكارییه‌كی راگه‌یاند
2018-12-08 [10:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رۆژنامه‌ی فه‌رمی توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌موارێكی نوێی بۆ مه‌رجی پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی به‌ كه‌سانی بیانی كردووه‌‌، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر كڕینی خانووبه‌ره‌ی ته‌واو نه‌كراویش ره‌گه‌زنامه‌ ده‌به‌خشێت.

به‌پێی ئه‌و هه‌مواره‌ نوێیه‌، هه‌ر كه‌سێكی بیانی ده‌توانی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی به‌ده‌ست بهێنێت له‌به‌رامبه‌ر كڕینی خانووبه‌ره‌یه‌ك كه‌ كاری تێدا ده‌كرێت و ته‌واو نه‌كراوه‌، پێشتریش پێویست بوو ته‌واو كرا بێت و ئاماده‌ بێت.

به‌پێی یاساییه‌ نوێیه‌كه‌، كه‌سانی بیانی ده‌توانێت ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا به‌ده‌ست بهێنێت له‌ حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی خانووێك له‌ پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێكردنی ته‌واو نه‌كراو به‌ كاش بكرێت له‌ 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی یان به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌ دراوی توركی كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌ پێشكه‌شكردنی گرێبه‌ستی كڕین له‌ دادنووس ده‌بێت، كه‌ پێشتر ته‌نها پێویست بوو ته‌واو كرابێت.

پێویسته‌ له‌سه‌ر كه‌سی بیانی ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ نه‌فرۆشێت، هه‌روه‌ها به‌ڵێن بدات له‌م ماوه‌یه‌ خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و موڵكه‌ به‌ناوی كه‌سانی دیكه‌ نه‌كات.





ئەم هەواڵە 3103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad